Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 15:30

ترەمپ دەیەوێت سزای لە سێدارەدان هەموار بکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت بۆ رێگری لە زیادبوونی رێژەی کوشتن لە وڵاتەکەی، یاسای لە سێدارەدان هەموار بکاتەوە و بکوژەکانی واشنتۆن لەسێدارە بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ داوای سزای لەسێدارەدان دەکات بۆ هەر کەسێک کە تاوانی کوشتن لە واشنتۆن ئەنجام بدات. ئەم سزایە لە ساڵی 1981ەوە هەڵوەشاوەتەوە.

ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیراندا لە کۆشکی سپی گوتی: "ئەگەر هەر کەسێک کەسێکی تر لە واشنتۆن بکوژێت، ئەوا داوای سزای لەسێدارەدانی دەکەین؛ ئەمە ڕێگرییەکی بەهێزدەبێت".

ئیدارەی ترەمپ دەتوانێت لەو کەیسی کوشتنانەی لە دادگاکانی فیدراڵیدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت داوای ئەم سزایە بکات بەڵام بۆ دادگای ناوچەیی ویلاتەکان ئەم مافەی نییە.

 ئەگەری هەیە سەرۆکی ئەمریکا هەوڵ بدات یاساکانی ئێستا هەموار بکاتەوە.

لە ساڵی 1992، دوای کوشتنی یاریدەدەرێکی پەرلەمان، کۆنگرێس ناچار بوو بۆ گەڕاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە واشنتۆن ریفراندۆمێک بەڕێوە ببات، بەڵام دوو لەسەر سێی هاووڵاتییان دژی بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.