Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 05:37

ئیسرائیل مەرجی کشانەوەی لە لوبنان ئاشکرا کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لە لوبنان بکشێتەوە، بەڵام مەرجی ئەوەیە حکوومەتی بەیرووت هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ چەکدامالینی حزبوڵڵا.

رۆژی دووشەممە، 25ـی ئاب، نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لە لوبنان بکشێتەوە، بەڵام مەرجی ئەوەیە کە حکوومەتی بەیرووت هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ چەکدامالینی حزبوڵڵا تاوەکو کۆتاییی ساڵی 2025.

بەپێی بەیاننامەکە، ئیسرائیل پێشوازی لە بڕیارەکەی حکوومەتی لوبنان دەکات و بە هەنگاوێکی گرنگوەسفی دەکات.

هەروەها ئەگەر سوپای لوبنان دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە بکات، تەلئەڤیڤ بیر لە هەنگاوی بەرامبەر دەکاتەوە، وەک کەمکردنەوەی ئامادەیی سەربازیی خۆی بە هەماهەنگی لەگەڵ میکانیزمێکی ئەمنیی بە سەرپەرشتیی ئەمریکا.

ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێن کە لەم مانگەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان بڕیاریدا کار لەسەر چەکداماڵینی حزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە بکات. پلانەکە لەسەر بنەمای نەخشەڕێگایەک داڕێژراوە کە لەلایەن تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکاوە پێشکەشکراوە و بە وردترین پێشنیاز دادەنرێت بۆ سنووردارکردنی هێزی سەربازیی حزبوڵڵا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.