Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 18:03

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت

کوردستان TV
100%

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی ئەکادیمیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی ئێزدییەکان، رایگەیاند، کارەساتی ئێزدییەکان برینێکی قووڵە و پێویستە حکوومەتی عێراق زیاتر خۆی لە ئێزدییەکان بە خاوەن بکات و رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت.

رۆژی دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی ئەکادیمیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی ئێزدییەکان بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان ئێمە وەکو پرسێکی کوردستانی مامەڵە لەگەڵ کارەساتی ئێزدییەکان دەکەین".

زیاتر گوتی: "کارەساتی ئێزدییەکان برینێکی قووڵە، مایەی داخێکی زۆرە هێشتا نیوەی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ژیان و شۆکێکی سەختدا دەژین".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە عێراق زۆر لەوە زیاتر خۆی لە ئێزدییەکان بە خاوەن بکات و رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت.

هەروەها داوای بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئێزدییەکان کرد و گوتی: "پێویستە دادپەروەری هەموو بوارەکانی ژیانیان بگرێتەوە و لە گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان دڵنیا بکرێنەوە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.