Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 19:11

ئایسکرێم زیان بە جگەر دەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

ئایسکرێم لەو خواردنانەیە لە وەرزی گەرما هەمووان حەزی پێدەکەن، بەڵام رەنگە کەممان ئەوەمان زانیبێت کە زیان بە جگەر دەگەیەنێت.

دکتۆر نوریا دیانۆڤا، پسپۆڕی خۆراک و جگەر لێکۆڵینەوەی لەسەر خواردنی لەڕادەبەدەری ئایسکرێم کردووە و بۆی دەرکەوتووە کە زیان بە جگەر دەگەیەنێت.

ئەو دکتۆرە دەڵێت؛ "زیادەڕۆیی لە خواردنی ئایسکرێم بارگرانی لەسەر جگەر زیاد دەکات، بەتایبەتی بەهۆی زۆری ڕێژەی چەورى".

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەدات، راستە ئایسکرێم زیانی هەیە، بەڵام بەو مانایە نییە کە ئیتر هیچ کات نەیخۆیت و دەشڵێت؛ "جۆرە ئایسکرێمێک هەیە کە وەکو جێگرەوەی چەوریی شیر بەکاردەهێنرێت و ئاستی کۆلسترۆڵی زیانبەخش کەمدەکاتەوە، هاوکات ترشە چەورییە سودبەخشەکان زیاد دەکات".

نوریا دیانۆڤا، پێشنیاری گۆڕینی ئایسکرێم دەکات کە لە میوەی سروشتی دروستکراوە، بە مەرجێک گرنگی بە بڕی شەکری زیادکراو بدەیت.

لە ڕوانگەی تەندروستیەوە باشترە ئایسکرێمی باو کە لە شیر و کرێم دروستکراوە، تەنها جارێک یان دوو جار لە مانگێکدا بخورێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر .

ئا: زوحا شەشخان

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.