Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 16:26

حکوومەتی ئەمریکا ڤیزەی 6 هەزار خوێندکاری بیانیی هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند زیاتر لە 6 هەزار خوێندکاری بیانی، بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی ئەمریکا و مانەوەی زیاتر لە ماوەی ڕێگەپێدراو، ڤیزەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زۆربەی ئەم خوێندکارانە بە هۆی هێرش بۆ سەر هاووڵاتیان، شۆفیری بە سەرخۆشی، دزیکردن و پشتیوانی لە تیرۆریسم ڤیزەکەیان هەڵوەشاوەتەوە و لە ئەمریکا دەردەکرێن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە لەم 6 هەزار ڤیزەیەی هەڵوەشاونەتەوە، نزیک 4 هەزاریان بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی ئەمریکا و زیاتر لە 1700 ڤیزەش بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەکەیانەوە هەڵوەشاونەتەوە.

لە نێوان 200 بۆ 300 خوێندکاریش بە هۆی چالاکیی تیرۆریستی یا پشتیوانی لە تیرۆریسم، بە پێی بەندی 3ی یاسای کۆچی ئەمریکا ڤیزەکەیان هەڵوەشاوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.