ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكڕاینا لە كۆشكی سپی كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئۆكڕاینا نامەیەكی دەستنووسی هاوسەرەكەی دایە دەست ترەمپ.
زیلینسكی لە كاتی پێشكەشكردنی نامەی هاوسەرەكەیدا، داوای لە ترەمپ كرد نامەكە بگەیەنێتە دەست میلانیای هاوسەری.
میدیا جیهانییەكان ئاماژەیان بەوە دا، گەیاندنی نامەی هاوسەرەكان، رۆلی گەورەی هەبوو لەوەی هەردوو سەرۆك كۆبوونەوەیەكی ئارام و جدیتر ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەی كۆبوونەوەكەی رابردوویان.
تەنانەت دوای پێشكەشكردنی نامەكە، دۆناڵد ترەمپ پشتگیری زیاتری خۆی بۆ ئۆكڕاینا دووپاتكردەوە و جەختی كردەوە كە "ئەمریكا هەرگیز دەستبەرداری ئۆكڕاینا نابێت".
دۆناڵد ترەمپ هەروەها گوتی: ئەمریكا دەیەوێت شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا بە یەكجاری كۆتایی پێ بێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا زیلینسكی ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا نیشان دا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی هەردوو وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.