كسینیا ئەلیكسەندەرۆڤا شاجوانی ساڵی 2017ی رووسیا لە تەمەنی 30 ساڵیدا بەهۆی رووداوێكی سەخت و دڵتەزێنی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد.
كسینیا مانگی رابردوو لەگەڵ هاوسەرەكەی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیاندا تووشی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ ببوون و بەهۆیەوە زیاتر لە مانگێك بوو چووبووە قۆناغی بێ هۆشییەوە.
كسینیا لە رووداوەكەدا سەری بەر جامی ئۆتۆمبێلەكە كەوتبوو و بەهۆی بەهێزی گورزی بەركەوتنەكە بەتەواوی بێهۆش ببوو، هاوسەرەكەشی بە پەرجوو (موعجیزە) رزگاری ببوو.
كسینیا بووكی نوێ بوو و تەنیا چوار مانگ بەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی تێپەڕی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.