ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین هاوتا رووسییەکەی "ئاشتی نایەوێت" لەگەڵ ئۆکراینا، بەڵکو دەیەوێت "تەسلیم" بێت، ئەمەش دوای کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا ئه‌و بۆچوونه‌ی خسته‌ڕوو كه پشتیوانیان بۆ كیێڤ دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند: "ویستی ئێمە ئەوەیە کە بەرەیەکی یەکگرتوو لە نێوان ئەوروپییەکان و ئۆکراینییەکان پێکبهێنین".
ماكرۆن رووی پرسیاری لە ئەمه‌ریکییەكان كرد و گوتی: تا چ ئاستێک ئامادەن بەشداری بکەن لە گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا لە رێککەوتنی ئاشتیدا.؟
ماكرۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گفتوگۆ سەبارەت بە خاکی ئۆکراینا بەبێ به‌شداری ئۆکراینییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابێ، هەروەک چۆن گفتوگۆ سەبارەت بە ئاسایشی ئەورووپا بەبێ ئەوان ناکرێ .
ماكرۆن داواشی کرد ئەوروپییەکان بانگهێشت بکرێن بۆ هەر لوتکەیەکی داهاتوو كه بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی ئۆكراینا ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.