کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و کیێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و فریدریش مێرز راوێژکاری ئەڵمانیا رۆژی یەکشەممە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی بۆ دووپاتكردنهوهی لایەنگریی خۆیان بۆ کیڤ ساز دەکەن.
ئهوهش هاتووه: ئهم ڤیدیۆ كۆنفرانسه بۆ مهبهستی ئامادەکارییه بۆ قۆناغەکانی داهاتووی دانوستانەکانی ئاشتی سەبارەت بە ئۆکراینا .
ئهمڕۆ شهممه 16ی ئاب، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، کۆبوونەوەکە بڕیارە یهكشهممه کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.ئهمهش دوای کۆبوونەوەی لوتکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا و ڤلادیمێر پووتین هاوتا رووسییەکەی كه لە ئەلاسکا بهڕێوهچوو.
لهو بارهیهوه، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ كیێر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بهریتانیا و فریدریش مێرز راوێژکاری ئهڵمانیا لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی "هاوپەیمانی ئیرادە" دەکات.
لەم کۆبوونەوەیەدا چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانانی رۆژئاوای ئۆکراینا تاوتوێی ئەو گەرەنتییە ئەمنییانە بکەن کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاشتی بە کیێڤ دەدرێن.
دیپلۆماتکاران ئاماژەیان بەوە کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسانی ئهورووپا باس لە هێڵکارییە ئەگەرییەکانی ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی نێوان ئۆکراینا و رووسیاش بکەن.
هاوكات، دوا بەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا ئهمڕۆ شەممە ئاگربەستی دەستبەجێی لە ئۆکراینا رەتکردەوە و رایگەیاند: راستەوخۆ پاڵ بە رێککەوتنی ئاشتیەوە دەنێت کە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.