Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 16:19

خه‌میس خه‌نجه‌ر، پیرۆزبایی 79 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

کوردستان TV
100%

 لە بەیاننامەیەکدا کە بە بۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، خه‌میس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیاده‌ له‌ عێراق رایگەیاندووه‌: پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی و سەرکردایەتی و کادیران و لایەنگرانی حزبەکەی دەکەین.

 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌: پێزانینمان هه‌یه‌ بۆ خه‌باتی سه‌رۆك بارزانی و حزبه‌كه‌ی، بە وەبیرهێنانەوەی ئەو رۆڵە سیاسی و مێژووییەی لە ژیانی گشتیی لە کوردستان و عێراقدا بینیویەتی.

خه‌میس خه‌نجه‌ر لە درێژەی قسەکانیدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، پارتی یەکێک بووە لە پێکهاتە دیارەکانی دیمەنی سیاسی کورد و عێراق، بەشداری کردووە لە چەسپاندنی پێکەوەژیان و پتەوکردنی هاوبەشی.

 بەم بۆنەیەوە داوای بەردەوامی کردەوەی هاوبەش لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەین بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، و ئابووری، هەروەها هەموو هەوڵێکیش بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لە رێگەی گفتوگۆی جددی ده‌ده‌ین.

 له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا خه‌نجه‌ر ده‌شڵێت: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە بەڵێنەکان جێبەجێبکەن بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراق و چارەسەرکردنی ئەو نادادپەروەری و پێشێلکاریانەی کە خەڵک تووشی بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.