Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 15:37

ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمریكا: بانكی رافیدەین پاڵپشتی تیرۆریستان دەكات و پێویستە سزای توندی بەسەردا بسەپێنرێت

کوردستان TV
100%

جۆ ویڵسۆن ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی ئاشكرای كرد، بانكی رافیدەینی عێراقی هاوكاری وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر دەكات، جەختیشی كردەوە كە پێویستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای توندی بەسەردا بسەپێنێت.

جۆ ویڵسۆن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە: بەڵگەمان هەیە بانكی حكوومەتی عێراق (رافیدەین) پاڵپشتی و هاوكاری دارایی پێشكەش بە میلیشیا و گرووپە تیرۆریستیەكانی سەر بە حوسییەكانی یەمەن كردووە.

بڵاویشی كردەوە: كار لەسەر ئەوە دەكەین لە رێگەی یاسایەكەوە لە كۆنگرێسی ئەمریكا بودجە لەسەر بانكی رافیدەین ببڕین.

ئەندامەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش دا: لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گفتوگۆ دەكەین بۆ ئەوەی سزای توند بەسەر بانكی رافیدەین بسەپێنین.

لەلایەكی دیكەشەوە ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردۆتەوە: بە بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، بانكی رافیدەین پێدان و مامەڵەی دۆلاری لەگەڵ 5 بانكی ناوخۆییی عێراقی راگرتووە.

بانكەكە هەر بە بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، بەهەمانشێوە مامەڵەی پێدانی دۆلاری لە 3 كۆمپانیای دیكەی عێراقیش راگرتووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەم بڕیارانەی بەهۆی بوونی سەرپێچی دارایی و بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات بەسەر ئەم بانك و كۆمپانیا عێراقییانە سەپاندووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.