Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 06:07

پاسێكی گواستنەوەی زیارەتكاران تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و 11 قوربانی لێ كەوتووەتەوە

کوردستان TV
100%

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای واسیت، پاسێكی گواستنەوەی زیارەتكارانی مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و لە ئەنجامدا 11 كەس بوونەتە قوربانی.

پاسەكە ژمارەیەك لە زیارەتكارانی هەڵگرتبوو و لە كەربەلاوە دەگەڕایەوە، لەسەر رێگەی سەرەكی پارێزگای واسیت لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی تایبەت تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

لە ئەنجامی رووداوەكە، زیارەتكارێك گیانی لەدەستداوە و 10ی دیكەش بریندار بوون كە برینی 4 لە ریندارەكان مەترسیدارە.

بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی پارێزگای واسیت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.

رۆژی سێشەممەی رابردووش رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە پارێزگای دیوانییە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و پاسێكی گواستنەوەی گشتی رووی دا كە بەهۆیەوە 5 كەس گیانیان لەدەست دا و 17 كەسی دیكەش برینداربوون.

دوو لەو كەسانەی گیانیان لەدەست دا كوڕی كەریم محەمەداوی سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوون كە بەڕێگەوەبوون بۆ شاری كەربەلا بەمەبەستی بەشداریكردن لە مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.