Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 13:07

عێراق: ژمارەی زیارەتكارانی ئەمساڵ بۆ مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی گەیشتووەتە 23 ملیۆن كەس

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ ژمارەی زیارەتكاران بۆ بەشداریكردن لە مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسین (ڕەزای خوای لەسەربێت) لە كەربەلا لە پارساڵ زیاتر بووە و سەرووی 23 ملیۆن كەس بووە.

غوفڕان شەمەری سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا رایگەیاندووە: ژمارەی زیارەتكارانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی كردووە و تا ئێستا سەرووی 23 ملیۆن زیارەتكار لە كەربەلا تۆماركراون.

راشیگەیاند: پلانەكانی ئەمساڵ بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكاران سەركەوتوو بووە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەراسیمەكانی چلەی ماتەمینی رووی نەداوە.

هەروەها رایگەیاند: بەشی زۆری زیارەتكاران مەڕاسیمەكانیان تەواو كردووە و ئێستا گەشتی پێچەوانە و گەڕانەوەی زیارەتكاران بۆ وڵاتەكانی خۆیان دەستی پێ كردووە.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا ئاماژەی بەوەشداوە، زیارەتكاران لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان هاتوون بۆ بەشداریكردن لە مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی بەتایبەت لە وڵاتانی ئێران، پاكستان، هیندستان، ئەوروپا، ئەمریكا و بەشێك لە وڵاتانی كەنداو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.