Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 07:27

داهاتی عێراق لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 62 ترلیۆن دینار بووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای کرد داهاتی ئەم وڵاتە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025دا گەیشتووەتە 62 ترلیۆن و 3 ملیار و 937 ملیۆن دینار و پشتبەستن بە داهاتی نەوتی زیادی کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئابی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاو کردەوە و بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بە پێچەوانەی پلانی حکوومەت، پشتبەستن بە داهاتی نەوت زیادی کردووە و بە گشتی 92٪ی داهاتی عێراق لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتەوە بووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە داهاتی عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 62 ترلیۆن و 3 ملیار و 937 ملیۆن دینار بووە و لە بەرانبەریشدا خەرجییەکانی حکوومەت زیاتر لە 57 ملیارد دینار بووە کە تەنیا 4 ترلیۆنی بۆ پڕۆژەکان تەرخان کراوە و 53 ترلیۆن دیناریشی بۆ مووچەی فەرمانبەران و خەرجییەکانی وەگەڕخستنی کاروباری حکوومەت بووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.