Erbil 31°C دووشەممە 24 ئاب 19:00

گەنجێك لەنێو ئاوی گەلی شێرانە خنكا

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێكی بەنەتەوە عەرەب لەنێو ئاوی گەلی شێرانە لە سنووری پارێزگای دهۆك خنكا.

بەرگریی شارستانیی دهۆك بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێكی بەنەتەوە عەرەب لەنێو ئاوی گەلی شێرانە لە شارەدێی دێرەلووك لە سنووری پارێزگای دهۆك خنكاوە.

گەنجەكە ناوی (محەمەد فوئاد) تەمەنی 24 ساڵە و خەڵكی پارێزگای نەجەفە، بەمەبەستی گەشت و سەیران هاتبووە گەلی شێرانە.

ئەمساڵ بەشێوەیەكی گشتی لە سنووری پارێزگای دهۆك 7 كەس خنكاون، 5 كەسیان بەنەتەوە عەرەب بوونە و 2 كەسی دیكەشیان كورد بوونە.

وێنە: ئەو گەنجە بەنەتەوە عەرەبەی ئەمڕۆ خنكاوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.