Erbil 31°C دووشەممە 24 ئاب 21:40

كۆمیسیۆن 253 بەربژێری بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دوورخستووەتەوە

کوردستان TV
100%

كەسایەتییەكی سیاسیی ناوداری عێراقی ئاشكرای دەكات، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 253 كەسی لە خۆبەربژێكردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دوورخستووەتەوە بەهۆی ئەندامبوون و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حزبی بەعسی لەناوچوو.

مەشعان جبووری كەسایەتییەكی سیاسیی عێراقی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە: دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 253 كەسی لە خۆبەربژێركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخستووەتەوە.

بڵاویشی كردەوە: دەستەكەی كۆمیسیۆن ئەو بەربژێرانەی بە تۆمەتی پەیوەندی و ئەندامبوون لە حزبی بەعسی لەناوچوو دوورخستووەتەوە.

مەشعان جبووری ئاماژە بەوەش دەكات: بەشێك لەو كەسایەتییانە كە ژمارەیان 16 كەسە، بەربژێری ناودار و خاوەن پێگەن.

هەروەها ئاشكراشی كردووە: جگە لەو 253 بەربژێرە، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری هەروەها 404 كەسی دیكەشی بانگهێشتكردووە بۆ لێكۆڵینەوە، چاوەڕوان دەكرێت نیوەی ئەوانەش دوور بخرێنەوە، واتە رەنگە ژمارەی بەربژێرە دوورخراوەكان بگاتە 400 بەربژێر.

بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت كە لە 329 كورسی پەرلەمانی پێكهاتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.