بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان دەڵێت دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کردووە کە موەلیدەی کارەبا و کەرەستەی راوکردنی نایاساییان پێ بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان بڵاوی کردەوە، لە ناحیەی شوان دوو ڕاوچی دەستگیر کران کە بەشێوەیەکی نایاسایی راوی ماسیان کردووە لە بەنداوی شێوە سوور.
بەرێوبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوە کردووە راوچییەکان موەلیدەی کارەبا و چەند کەرەستەیەکی دیکەیان راوکردنیان پێبووە و ویستیویانە ماسی بە شێوازی نایاسای بگرن و لە بازارەکان ساغیان بکەنەوە.
پۆلیسی دارستان دەڵێت، تۆمەتباران رەوانەی لایەی پەیوەندیدار کران بە مەبەستی لێپرسینەوەی یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.