Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 20:37

بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی كارەبا لە سەرتاسەری عێراق پچڕاوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، كارەبا لە سەرتاسەری عێراق پچڕاوە و تا ئێستاش دیار نییە كەی كارەبا دەدرێتەوە بە هاووڵاتییان.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی كارەبای عێراق گەیشتووە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی، كارەبا لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق پچڕاوە.

زانیارییە نافەرمییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پچڕان و كوژانەوەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهۆی بارگرانی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دروستبووە.

لای خۆیەوە مەحموود نووری سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پچڕانی كارەبا رایگەیاندووە: كێشە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا دروستبووە و بووەتە هۆكاری پچڕانی تەواوەتی كارەبا لە سەرتاسەری عێراق.

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەداوە كە تیمەكانیان لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەن، بەڵام تا ئێستا كاتی پێدانەوەی وزەی كارەبا بۆ ماڵان دیاری نەكردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.