Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:05

بەهۆی بوومەلەرزەكەی توركیا 6 كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (ئافاد) رایگەیاند، ئەمشەو بەشێوەیەكی گشتی 7 بوومەلەرزە لە توركیا روویانداوە و بەهۆیەوە 6 كەس بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند: بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای بالكەسیر لە رۆژئاوای توركیا رووی دا.

هەر لەبارەی بوومەلەرزەكە ئافاد رایگەیاند: جگە لە بوومەلەرزەكەی پارێزگای بالكەسیر، 6 پاشبوومەلەرزەی دیكە لەسنووری پارێزگای مانیسا روویانداوە.

لەبارەی زیانەكانیش، ئافاد رایگەیاند: لە ترسی بوومەلەرزەكان و بەهۆی پەلەپەلییەوە بەشێوەیەكی گشتی 6 هاووڵاتی بە سووكی بریندار بوون، بەڵام برینی هیچ كامیان جێگەی مەترسی نییە.

ئاماژەی بەوەشدابوو، بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكەی پارێزگای بالكەسیر، لە هەریەك لە پارێزگاكانی ئەستەنبۆڵ و ئیزمیر و هەروەها لە وڵاتانی بولگاریا و یۆنان و قوبڕس و باكوری سووریاش هەست بە بوومەلەرزەكە كرابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.