كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە سنووری پارێزگای بالکەسیر لە رۆژئاوای توركیا رووی دا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەڕێوەبەرایەتی كارهسات و باری لهناكاوی توركیا (ئافاد) بڵاوی كردۆتەوە، هێزی بوومەلەرزەكە 6.1 پلە بووە بە ئامێری پێوانەیی رێختەر.
بوومەلەرزەكە كاتژمێر 19:53ی ئەمشەو لە پارێزگای بالکەسیر روویداوە و لە هەریەك لە پارێزگاكانی ئەستەنبۆڵ و ئیزمیر و هەروەها وڵاتانی بولگاریا و یۆنان و قوبڕس و باكوری سووریاش هەستی پێ كراوە.
ئافاد هەروەها دەڵێت: تا ئێستا سەبارەت بە بوونی زیانی گیانی و ماددی هیچ پەیوەندییەك تۆمار نەكراوە.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی توركیا لەبارەی بوومەلەرزەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند: گوڕی بوومەلەرزەكە 6.1 پلە بووە و لە پارێزگای بالکەسیر روویداوە و خەڵك لە پارێزگای ئەستەنبۆڵ و ناوچەكانی دەوروبەری هەستیان پێ كردووە.
وەزیری ناوخۆی توركیا هەروەها رایگەیاند: سەرجەم تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كارهسات و باری لهناكاو بەشێوەیەكی مەیدانی بڵاوەیان پێكراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی تۆمار نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.