وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، 621 کەس بەهۆی دزەکردنی گازی کلۆر لە وێستگەیەکی پاککردنەوەی ئاو تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوونه‌ته‌وه، لەکاتی چوونیان بۆ کەربەلا بۆ یادکردنەوەی چله‌ی ئیمام حوسێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئاب، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، رووداوی هه‌ناسه‌ته‌نگی زیاره‌تكاران شەوی شەممە لەسەر رێگای بەیەکەوە گرێدانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا روویداوە کە مەزارگەی ئیمام حسێن و عەباسی برای لێیە.
شاری کەربەلا به 110 کیلۆمەتر لە باشووری بەغداوە دووره، لەم هەفتەیەدا پێشوازی لە ملیۆنان زیاره‌تكاری ناوخۆیی و ئێرانی كردووه ، بۆ یادکردنەوەی چلەمین رۆژی شەهیدبوونی ئیمام حسێن، كه به یەکێک لە گەورەترین کۆڕ و کۆبوونەوە ئاینییەکانی جیهان داده‌نرێت.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "621 حاڵەتی هه‌ناسه‌ته‌نگی لە ئەنجامی دزەکردنی گازی کلۆر لە کەربەلا تۆمارکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموویان چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.