به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، 11 حزب له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر به‌شدارن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق و هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك له‌ناو كورد پێكنه‌هاتووه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 9ی ئابی 2025 ، مه‌روان محه‌مه‌د به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر 11 حزب به‌فه‌رمی خۆیان خۆماركردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك له‌ناو كورد دروست نه‌كراوه.
مه‌روان محه‌مه‌د زیاتر گوتی : له شاری هه‌ولێر ملیۆنێك و 410 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا ملیۆنێك و 90 هه‌زار كه‌س كارتی بایۆمه‌تری پڕكردووه‌ته‌وه كه ده‌توانێت به‌و هۆیه‌وه ده‌نگ بدات و نزیكه‌ی 321هه‌زار كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی كارتی ئه‌لیكترۆنی له‌شاری هه‌ولێر ناتوانن ده‌نگ بده‌ن .
مه‌روان محه‌مه‌د به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكراشی كرد: بۆ هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مان رێژه‌ی 100 هه‌زار ده‌نگ دیاریكراوه ، واته كاندیدێك كه بیه‌وێ ده‌ربچێت بۆ په‌رله‌مان ده‌بێت 100 هه‌زار ده‌نگ بێنێت ئه‌و كات ده‌توانێت بچێته په‌رله‌مان.
راشیگه‌یاند: ئه‌مرۆ به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌رچاوی میدیاكان تیروپشك بۆ ژماره‌ی لیست و كاندیده‌كان كرا‌و به‌یانیش له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به شاری ههولیریشهوه تێستی ئامێره‌كان ده‌كرێت بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی زیاتر.
ده‌شڵێت: په‌نجه‌مۆری مه‌ره‌كه‌ب نه‌ماوه و له ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌دا كار له‌سه‌ر په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت.
جێی باسه، ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌ئه‌نجامی تیروپشكی راسته‌وخۆی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه بۆ پێدانی ژماره به لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان رێكخرا بوو ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و تیروپشكه‌دا ژماره‌ی 275ی پێدرا بۆ به‌شداری كردنی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.