وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازیی لەو ڕێککەوتنە کرد کە ڕۆژی هەینی لە ئەمریکا لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی دەیان ساڵەی نێوانیان واژۆ کرا و بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی ناوی برد.
ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئابی 2025، ڕووسیا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد، کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا ئەنجام دراوە و ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە ململانێی درێژخایەنی نێوان هەردوو وڵات.
لەمبارەیەوە، ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەی بەرپرسانی هەردوو کۆمارەکە لە باشووری قەوقاز، بە نێوەندگیریی لایەنی ئەمریکی، شایەنی هەڵسەنگاندنێکی ئەرێنییە".
زاخارۆڤا، گوتی: "هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەجێندای ئاشتی زیاتر بەرەوپێش ببات".
دوێنێ هەینی، سەرۆککۆماری ئازەربایجان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە واشنتن، بە ناوبژیوانیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتننامەی ئاشتییان واژۆ کرد و بەڵێنیان دا بۆ هەمیشە کۆتایی بە شەڕ و ناکۆکییەکانیان بهێنن و ڕێز لە سەروەریی یەکتر بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.