Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 13:49

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێدانی ژماره‌ بۆ هاوپه‌یمانیی و حزب و تاك كاندیده‌كان راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان دوایین ئاماری ژمارەی هاوپەیمانیی و حزب و تاك كاندیدەكان له‌ رێگه‌ی تیروپشكه‌وه‌ راگه‌یاند و هه‌ر یه‌كه‌و ژماره‌یه‌كی جیاوازی پێداوه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی ئاب ،ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاندووه‌:  دواین ئامار بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و تاك كاندیدەكان راده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌ رێگه‌ی تیروپشكه‌وه‌ ژماره‌كانیان وەرگرتووه‌ بەم شێوەیەیە: ژمارەی هاوپەیمانیەكان 31، ژمارەی لایەنەكان 38، ژمارەی كاندیدەكان 76، ژمارەی تاكەكان بۆ كورسییە گشتییەكان 23، هەروەها ژمارەی تاكەكان بۆ پێكهاتە كورسییەكان 53 كورسییە.


جومانه‌ غه‌لای ئاماژەی بەوەشكردووە : تیروپشكەكە بە ژمارە 201 دەستپێدەكات و به‌ پێی ریزبه‌ندی به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ ناوی حزب و هاوپه‌یمانیی و تاك كاندیده‌كان ده‌ڕوات.

 گوته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئاشكراشی كردووه‌:  دەستەی كۆمسیاران بڕیاریداوه‌ ژمارە 56 له‌ ریزبه‌ندی تیروپشك هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی كاریگەرییە كۆمەڵایەتییەكانییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم ژمارانە بۆ ئەو هاوپەیمانيی و حزب و لیستە تاكەكەسییانەن كه‌ به‌شێوه‌ی یاسایی و فه‌رمی له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ كۆمسیۆن تۆمار كراون.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.