Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 06:58

کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

ئەمڕۆ هەینی، 8ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

پێشبینیش دەکات سبەی شەممە، 9ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و سارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی هەینی، 8ـی ئاب.

هەولێر :  43 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک :  40  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران :  41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.