کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە چەند بڕیارێکی نوێدا، پەسەندکردنی 6 هاوپەیمانیی سیاسیی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی مۆڵەتیان وەرگرتبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئاب، ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە کاری هاوپەیمانییە سیاسییەکان دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیار دراوە بە هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی ئەم 6 هاوپەیمانییەی خوارەوە:
هاوپەیمانیی هاوپەیمانێتیی فەیلی عێراقی
هاوپەیمانیی ڕوماح
هاوپەیمانیی ویژدانی عێراقی
هاوپەیمانێتیی شکۆی بەسرە
هاوپەیمانیی ئیستحقاقی دیالە
هاوپەیمانیی شارەکەم (مدينتي)
تا ئێستا هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەو هاوپەیمانیانە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بە فەرمی ڕانەگەیێندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.