ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له بنكه‌ی سه‌ربازی فۆڕت ستیوارتی له ویلایه‌تی جۆرجیا ته‌قه كراوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی ته‌قه‌كان قوربانی كه‌وتۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی بنكه‌ی سه‌ربازی فۆڕت ستیوارت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر 11:04ی سه‌رله‌به‌یانی له‌نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه ته‌قه كراوه و تیمه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و بنكه‌كه به‌ته‌واوی داخراوه.
بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا زانیاری زیاتری له‌باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كان بڵاو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كان قوربانی كه‌وتۆته‌وه.
میدیاكانی ئه‌مریكا ڤیدیۆی چه‌ند سه‌ربازێكیان له‌نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه بڵاوكردۆته‌وه كه له كاتی رووداوی ته‌قه‌كان تۆماركراون.
#BREAKING: ACTIVE SHOOTER SITUATION IN FORT STEWART:
— Breaking News (@TheNewsTrending) August 6, 2025
Footage of soldiers on base running into shelter.
Initial radio traffic suggests the possibility of two shooters, with one suspect already in custody; 5 injured.
SHELTER-IN-PLACE IS ACTIVE. https://t.co/jgBv3KaV6x pic.twitter.com/KC3dtUpc2D
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.