Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 18:08

وەبەرهێنانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان نزیک شەش هێندە زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەهێزکردنی زیاتری ژێرخانی ئابووری، ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند گرنگیدان بە ئاسایشی خۆراک یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە و بۆ ئەو مەبەستەش سێ سایلۆ دروست کراون و چەند سایلۆیەکیش لە دروستکردندان؛ کە دەتوانن 200 هەزار تۆن گەنم کۆگا بکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە وەبەرهێنانی کشتوکاڵییش لە 1.8% بۆ 10% زیاد کردووە، 30 هەزار خانووی پلاستیکی و 319 کۆگای ساردکەرەوە بۆ کۆگاکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دروست کراون.

هەر لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 11 هەزار کۆمپانیا تۆمار کراون، هەزار و 650 کارگەی نوێ دامەزراون، جگە لەمانەش بۆ یەکەمجارە بە فەرمی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە کابینەی نۆیەم هەناردەی وڵاتان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.