Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 19:14

چین نوێترین مۆدێلی رۆبۆتە سەربازییەکانی نمایش کرد

کوردستان TV
100%

 میدیاکانی چین بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، چین نوێترین مۆدێلی رۆبۆتە سەربازییەکانی نمایش کرد کە ناوی لێنراوە "گورگ" کە چوارپێین و چەکی ئاگرینیان تێدایە و بۆ دزەکردنە ناو پێگەکانی دوژمن و ئەنجامدانی هێرشی ورد و کارا لە زەوییە ناڕێکەکاندا دروست کراون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2025، کەناڵی سی سی تی ڤی زمانحاڵی ده‌وڵه‌تی چین بڵاوی کردەوە: ئەم رۆبۆتانە نوێنەرایەتیی وەشانێکی باشترکراوی مۆدێلەکانی پێشووی سەگی رۆبۆت دەکەن و توانای ئەنجامدانی ئەرکی هاوشێوەی سەربازییان هەیە لە ژینگە مەترسیدارەکاندا، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قوربانییەکانی مرۆڤ لە بەرەکانی شەڕدا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له‌ ئێستادا چین وەبەرهێنانێکی زۆر لە کەرتی رۆبۆته‌كاندا دەکات، کە هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە لە رووی گەشەپێدان و داهێنانەوە لە پێش ئەمه‌ریکاوەیە.

ئاژانسی "فرانس پریس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: لە چوارچێوەی نمایشکردنی تواناکانی بەرگریی پەکین، سوپای چین حەزی کردووە ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووانە پیشان بدات، لەنێویاندا رۆبۆتەکانی هاوشێوەی سەگ، لە میانی مەشق و راهێنانی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی وەک کەمبۆدیا.

میدیاكانی چین ده‌ڵێن: سەرەڕای لێکچوونێکی زۆر لەگەڵ سەگی رۆبۆتی سەربازی، بەڵام رۆبۆتی سه‌ربازی "گورگەکان" شانازی بە توانای سیخوڕی و هێرشکردنەوە دەکەن و توانای گەشتکردنیان هەیە بۆ ژینگە جۆراوجۆرەکان و ئەنجامدانی لێدانی ورد لە دووری تا 100 مەتر.

 

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.