Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 10:44

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: کاردەکەین بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لە وەزارەتی بەرگریی سووریادا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی دەربڕی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان حکوومەتی نوێی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بە ئامانجی تێکەڵکردنی هەسەدە بە پێکهاتەی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی چوارشەممە، 6ـی ئاب، تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ''ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشوازی لە هەر دیدارێکی بنیاتنەر دەکات لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا و مەزڵووم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات''. ناوبراو دووپاتی کردەوە واشنتۆن ''پشتیوانی لە هەوڵەکانی هەسەدە دەکات بۆ گۆڕینی ئاگربەستی ئێستا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئاشتییەکی گشتگیر و هەمیشەیی''.

تامی بروسی، ئاماژەی بە لێدوانەکانی تۆماس باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ سووریاش کرد، کە نیگەرانیی خۆی لەبارەی توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی سوەیدا و منبج دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە کە ''دیپلۆماسی باشترین ڕێگایە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و بنیاتنانی چارەسەرێکی ئاشتییانەی هەمیشەیی".

بروس ئەوەشی خستە ڕوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشتر ڕۆڵی نێوەندگیری لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوەیدادا گێڕاوە و ئێستاش شانبەشانی فەرەنسا، هەوڵ دەدات بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەی ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵات لە چوارچێوەی دەوڵەتی یەکگرتووی سووریادا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.