ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل دەڵێن، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە بڕیاری داوە غەزە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکات بۆ ئەم مەبەستەش ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو شوێنانەی گومان دەکرێ بارمتەکانی لێ راگیرابێ، دەست پێ دەکات.
ماڵپەڕی "وای نێت"ی ئسیرائیل لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای نزیک لە بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاند: سەرۆکوەزیران وتوویەتی بەنیازین هەموو غەزە کۆنترۆڵ بکەین".
لە لایەکی دیکەوە کەناڵ 12ی ئیسرائیل و رۆژنامەی جروزاڵم پۆست بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسانی باڵای حکوومەت رایانگەیاندووە ئیسرائیل بەنیازە رۆژی سێشەممە 8ی ئاب، ستراتێژیی نوێی هێزەچەکدارەکانی وڵاتەکەی پەسند دەکات.
ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە سوپای ئیسرائیل گومان دەکات شوێنی راگرتنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بێت.
ماڵپەڕی وای نێت ئاماژەی بەوەش کردووە ئەم پلانە رەنگە بەشێک لە تاکتیکی نەتانیاهۆ بۆ دانوستان لەەگڵ حەماس بێت بۆ ئەوەی ئەم رێخکراوەیە بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان رازی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.