به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌مرۆ به‌هۆی نوقمبوونی كه‌شتییه‌كی كۆچبه‌ران له ده‌ریای یه‌مه‌ن 27 كه‌س له سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 100 كه‌سی تریش تا ئیستا بێسهرو شوێنن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی لە پارێزگای ئەبیان لە باشووری یەمەن بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی نوقمبوونی كه‌شتییه‌ك له ده‌ریای یه‌مه‌ن لانیکەم تا ئێستا 27 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کۆچبەریش بێسەروشوێنن.
یەکێک لە سەرچاوە ئەمنییەکان به "فرانس پریس"ی راگه‌یاندووه: لەم قۆناغەدا گیانلەدەستدانی 27 کەس پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، تەرمەکانیان دەرهێنراوە، ئاماژەی بەوەشکردووه “گەڕانەکان بەردەوامن”.
سەرچاوەی ئه‌منی دووەم له‌سه‌ر هه‌مان رووداو رایگەیاندووه: 150 کەس لەناو کەشتییەکەدا بوونه كه ویستوویانه كۆچ بكه‌ن به‌رێگه‌ی نایاسایی بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا، به‌ڵام به‌هۆی شه‌پۆله‌كان و تێكچوونی دۆخی ده‌ریا كه‌شتییه‌كه‌یان نوقمبووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: تیمه‌كانی ده‌ریایی یه‌مه‌ن به‌رده‌وامن له پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای بێسهرو شوێنه‌كانی تر كه له‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه بوونه و تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.