بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
پێشبینیش دەکات سبەی دووشەممە، 4ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی یەکشەممە، 3ـی ئاب.
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.