سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی یازدەساڵەی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا ڕایگەیاند: ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شنگال و ناوچه‌کانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن.
ڕۆژی یەکشەممە 3ی ئابی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شنگال ڕایگەیاند: "ئه‌مڕۆ يادى به‌ئازارى يازده ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان ده‌که‌ينه‌وه و به ڕێز و وه‌فادارييه‌وه قوربانييانى ئه‌و تاوانکارييه‌ى داعش، به‌بير ده‌هێنينه‌وه. پابه‌ندى پێشکه‌شکردنى هه‌موو پشتگيرييه‌کين بۆ هاووڵاتييانى ئێزديمان و وێڕاى هه‌موو ئازاره‌کانى ڕابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين و پێکه‌وه کار ده‌که‌ين بۆ ساڕێژکردنى برينه‌کانيان".
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه‌کى زۆره که يازده ساڵه هێشتا نزيکه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێکى سه‌ختى ئابوورى و کۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونيى که‌مپه‌کاندا ده‌ژين. ئه‌رکى حکوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌کانى باشتر به‌خاوه‌ن بکات و قه‌ره‌بوويان بکاته‌وه، چيتر ڕێگه نه‌دات شنگال و ناوچه ئێزدييه‌کان، گۆڕه‌پانى ته‌ڕاتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌کداره‌کان و يه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌کان بن".
نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەکردن بەوەی "ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شنگال و ناوچه‌کانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن". جەختی له "جێبه‌جێکردنى ڕێککه‌وتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال و به‌پارێزگاکردنى" کردووەتەوە. هه‌روه‌ها داوای له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کردووە له هه‌موو ڕوويه‌که‌وه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی کردووە که کۆمه‌ڵکوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند و جەختیشی کردووەتەوە له کار و هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن تا زياتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێت. هەروەها سوپاس و پێزانینی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دەربڕیوە کە له تێکشکاندنی داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستانیان داوە.
نێچیرڤان بارزانی ئێزدییەکانی دڵنيا کردووەتەوە که سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هه‌ميشه پارێزه‌ريان ده‌بێت و تا ڕفێنراوێکى ئێزدى مابێت، کارى نووسينگه‌که‌یان بۆ ڕزگارکردن و ئاشکراکردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا سڵاوی ناردووە بۆ یاد و گیانی قوربانییانی ئێزدی و ئیرادەی بەهێز و خۆڕاگریی ئێزدییەکان و هەروەها سڵاوی ناردووە بۆ یاد و گیانی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی بە فەرماندەیی سەرۆکی مەسعود بارزانی، بۆ ڕزگاری کردنی شنگال و سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق، گیانیان بەخشی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.