Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 11:41

شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی پەیوەندییە تایبەتی و ستراتیژییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا، شاندێکی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی پایتەختی تورکیا - ئەنقەرەیان کرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی ئاب، حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ، د.ئەسعەد حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی لە دەستەی وەبەرهێنان، هۆشەنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری کاروباری تورکیا لە فەرمانگە، پێک هاتبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی گرنگ و فەرمییان لەگەڵ نوح یلماز، جێگری وەزیری دەرەوە تورکیا، مستەفا توزجۆ، جێگری وەزیری بازرگانی، زەکەریا جۆشتو، جێگری وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا، بەرپرسانی وەزارەتەکانی دەرەوە، ناوخۆ، وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و کشتوکاڵ و هەردوو گەورە ڕێكخراوی تایبەت بە بواری بازرگانی و بزنس ( TIM) و ( TOBB ) بەڕێوە چوو.

هەروەها، جەخت لە گرنگی پەیوەندییەکان و دەرفەتەکانی بەرەوپێشبردن و بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا لە بوارە جیاوازەکاندا باس کران.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.