پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر وه‌كو به‌شێك له ماسته‌رپلانی په‌سه‌ندكراوی هه‌ولێر ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی جێبه‌جێده‌كرێت .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی ئاب، هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر،به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێم و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردن كه شاره‌زایی ته‌واویان هه‌یه له بواره‌كه.
قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه له‌كوێ ده‌بێت.؟
هێمن سه‌ید موراد رایگه‌یاند: قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی دووهه‌زار دۆنم زه‌وی له سنووری به‌حركه جێبه‌جێده‌كرێت و ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به‌ر پرۆژه‌كه‌ش بكه‌ون به‌دڵنیایی قه‌ره‌بووی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێته‌وه.
داره‌كان چ جۆرێكن هی ناوخۆن یان له ده‌ره‌وه هێنراون.؟
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر گوتی : به‌هه‌زاران دار ئاماده‌كراوه بۆ پرۆژه‌كه، كه به‌شێكیان له ده‌ره‌وه هێنراون و به‌شێكیش هی ناوخۆیین، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داره‌كان له جۆری زه‌یتونی خواردن و زه‌یتی زه‌یتونن كه هێزی مانه‌وه‌یان زیاتره له داری تر.
ماوه‌ی چه‌ند ته‌رخانكراوه بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی.؟
هێمن سه‌ید موراد له‌و باره‌یه‌وه گوتی: پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر ئێستا قۆناغی یه‌كه‌می چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و به پلانێكی تۆكمه و به‌شێوازی سه‌رده‌میانه كاری تێدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌رخانكراوه بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه.
ئایا به‌ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه هه‌ولێر ده‌چێته قۆناغی ستانداری جیهانی بۆ سه‌وزایی.؟
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌ته‌واوكردنی كۆی قۆناغه‌كانی پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر، به‌دڵنیایی هه‌ولێر رێژه‌ی ستانداری جیهانیش تێپه‌ڕ ده‌كات كه بۆ هه‌ر شارێك 20% دیاریكراوه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین رێژه‌ی سه‌وزایی له ساڵانی داهاتوو بگاته سه‌رووی 20%.
ئه‌و ده‌شڵێت: داره‌كان گه‌شه‌یان خێرایه و هێزی مانه‌وه‌یان زۆره، به‌مه‌ش هه‌ولێر ده‌چێته ریزی یه‌كێك له سه‌وزترین شاره‌كانی جیهان له‌رووی رووبه‌ری ته‌رخانكراوه‌وه بۆ سه‌وزایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.