Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 19:45

تەرمی ئەو گەنجە هەولێرییەی لە دەفەری بارزان نوقم ببوو دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

بەرگریی شارستانیی مێرگەسوور ڕایگەیاند تەرمی ئەو هاووڵاتییە هەولێرییەی بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتی مەلەکردن لە گۆلی دلا بارزان نوقم ببوو دۆزرایەوە.

ڕۆژی شەممە 2ی ئابی 2025، نووسینگەی کوردستان تیڤی لە بارزان ڕایگەیاند کاتژمێر 10:30 پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکی هەولێری بە ناوی ڕێکار عەبدوڵڵا ئیبراهیم کە لەگەڵ هاوڕێییەکی لە گۆمی دلا بارزان مەلەی کردووە، نوقم بووە.

لە دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی مەلەوانیی مێرگەسوور گەیشتنە شوێنەکە و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی دەستی پێ کرد.

بە پێی زانیارییەکانی نووسینگەی کوردستان تیڤی لە بارزان، ڕێکار عەبدوڵڵا ئیبراهیم، تەمەنی 29 ساڵ و خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بووە.

ئەم هاووڵاتییە شەوی رابردوو لەگەڵ 19 هاوڕێی بەمەبەستی سەیران چوونەتە دەڤەری بارزان و لەوێ ماونەتەوە. بەیانیی ئەمڕۆش دوو کەسیان بۆ مەلەکردن چوونەتە ناو گۆمی دلا بارزان و لە کاتی مەلەکردندا ڕێکار عەبدوڵڵا نوقم بوو و هاوڕێکەی دیکەی ڕزگار بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.