ئالوارۆ ئۆریبە، سەرۆککۆماری پێشووی کۆلۆمبیا، لە لایەن دادگای وڵاتەکەیەوە بە دوازدە ساڵ زیندانیکران لە ناو ماڵی خۆیدا سزا درا.
سەرۆککۆماری پێشووی کۆلۆمبیا بە تۆمەتی "کەڵکی خراپ لە ڕەوتی دادوەری"، "دانی بەرتیل بە بەرپرسانی حکوومەت" و "پەیوەندی لەگەڵ میلیشیا ڕاستڕەوەکان"، لە پرۆسەیەکی دادگاییکردنی 13 ساڵەدا لە لایەن دادگای وڵاتەکەیەوە سزای 13 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە و سزاکەشی لە ناو ماڵی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە بە پێی بڕیاری دادوەر ساندرا لیلیانا، سەرۆککۆماری پێشووی کۆلۆمبیا جیا لە سزای زیندان، بە پێبژاردنێکی قورسی ماددی و بێبەشبوون لە پۆست و پلەی گشتی بۆ ماوەی هەشت ساڵ سزا دەدرێت.
ئەو گرووپە میلیشیایانەی ئوریبە بە هاوکاریکردنیان تۆمەتبار کراوە، بەرپرسی کوژرانی 205 هەزار کەس لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتەدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.