Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 04:05

شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%

لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەی گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شوێن و کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند.

ڕۆژی شەممە 2ی ئابی 2025، لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانی ماوە بۆ خولی دووەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگادار کردەوە دەتوانن لە ڕێگای لینکێکەوە بە پێی پارێزگاکان و قوتابخانەکانی خۆیان، شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن.

لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان داواشی لە قوتابییان کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی تاقیکردنەوەکانیان، ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتی 23ی ئابی 2025 کاتژمێر 7:30 بەیانی بەڕێوە دەچێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە لە کاتی بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە یا هەر زانیارییەکی دیکەی تایبەت بە قوتابی، پێویستە بە زووترین کات پەروەردەی خۆی لێ ئاگادار بکاتەوە.

 

قوتابییان دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەوە شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.