هاووڵاتییەکی خەڵکی هەولێر بە ناوی ڕێکار عەبدوڵڵا ئیبراهیم، پێشنوەڕۆی ئەمڕ لە "گۆلی دلا"ی بارزاندا خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ڕۆژی شەممە 2ی ئابی 2025، نووسینگەی کوردستان تیڤی لە بارزان ڕایگەیاند کاتژمێر 10:30 پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکی هەولێری بە ناوی ڕێکار عەبدوڵڵا ئیبراهیم کە لەگەڵ هاوڕێییەکی لە گۆمی دلای بارزان مەلەی کردووە، نوقم بووە و تیمێکی مەلەوانی و بەرگریی شارستانی بە شوێن تەرمەکەیدا دەگەڕێن.
بە پێی زانیارییەکانی نووسینگەی کوردستان تیڤی لە بارزان، ڕێکار عەبدوڵڵا ئیبراهیم، تەمەنی 29 ساڵ و خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بووە.
ئەم هاووڵاتییە شەوی رابردوو لەگەڵ 19 هاوڕێی بەمەبەستی سەیران چوونەتە دەڤەری بارزان و لەوێ ماونەتەوە. بەیانیی ئەمڕۆش هەر چواریان بۆ مەلەکردن چوونەتە ناو گۆمی دلای بارزان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.