Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 19:46

ڕووسیا تەکنەلۆژیای درۆنێکی ئێرانی داوەتە کۆریای باکوور

کوردستان TV
100%

ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆککۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاند رووسیا تەکنەلۆژیای درۆنی هێرشبەری "شاهید"ی ئێرانی داوەتە کۆریای باکوور و لە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە درۆنەدا یارمەتیی پیونگ یانگ دەدات.

ئاندرێ یرماک، سەرۆکی ئۆفیسی ڤلۆدمیر زیلنسکی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیی: "ئێمە بینەری گواستنەوەی تەکنەلۆژیای درۆنی جۆری شاهید-136 بۆ پیونگ یانگ و هاوکاریکردنی رووسیا لە بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە درۆنە و بەشداریی مۆسکۆ لە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی کۆریای باکوورین."

شاهید-136ی جۆرێک درۆنی ئێرانییە کە بە تێچوویەکی کەم بەرهەم دێت و لە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیادا بۆ هێرشکردنەسەر ژێرخانەکانی  ئۆکراینا بەکارهاتووە.

سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئۆکراینا ڕایانگەیاندووە، ئێران نەک هەر هەزاران درۆنی شاهید-136ی داوەتە ڕووسیا، بەڵکوو کارگەیەکی گەورەشی بۆ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە درۆنە لە ناو خاکی ڕووسیادا دامەزراندووە و هێزەکانی ڕووسیای بۆ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە درۆنە ڕاهێناوە.

کۆریای باکووریش لە ساڵی ڕابردوودا بە ناردنی هێزی سەربازی و چەکی جۆراوجۆر بۆ ڕووسیا، لە جەنگی ئۆکراینادا هاوکاریی مۆسکۆی کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.