ڤلادیمێر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا دووپاتی کردەوە کە رووسیا خوازیاری ئاشتییەکی بەردەوام و سەقامگیرە لە ئۆکراینا، راشیگه‌یاند، مەرجەکانی رووسیا بۆ گەیشتن بە ئاشتی نەگۆڕاوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاكه مه‌رجی سه‌ره‌كی رووسیا بۆ ئاشتی و وه‌ستانی جه‌نگ دەستبەرداربوونی ئۆکراینایه له وه‌رگرتنی چه‌كی ئه‌وروپا و خواستەکانی بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی ئاب، پووتین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه: پێویستمان بە ئاشتییەکی بەردەوام و سەقامگیرە لەسەر بنەمای بناغە پتەوەکان کە هەردوو وڵاتی رووسیا و ئۆکراینا رازی بکات و ئاسایشی هەردوو وڵات مسۆگەر بکات.
ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به رووسیاوه هه‌یه ئاماده‌ییه بۆ ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا ،به‌ڵام به‌بێ سازش كردن له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانمان.
به‌روونی ، سەرۆکی رووسیا داوا دەکات کیێڤ دەستبەرداری ناوچەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژژیا بێت کە رووسیا بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە ئەیلوولی 2022دا لکاندنی به‌خۆیه‌وه، هەروەها نیمچە دوورگەی کریمیا کە لە ساڵی 2014دا لکێندرا به رووسیاوه.
هەروەها مۆسکۆ داوا دەکات ئۆکراینا واز لە نیازی پەیوەستبوون بە ناتۆ بهێنێت و دەستبەرداری قبوڵکردنی ناردنی چەکی رۆژئاوایی بێت.
لای خۆیه‌وه، کیێڤ ئەو مەرجانە رەتدەکاتەوە و لەبری ئەوە داوای کشانەوەی تەواوەتی سوپای رووسیا دەکات کە نزیکەی 20%ی خاکەکەی داگیرکردووە، هەروەها گەرەنتی ئەمنیی رۆژئاوا، لەوانەش بەردەوامی ناردنی چەک و جێگیرکردنی هێزێکی ئەوروپی، کە رووسیا دژایەتی هەموو ئەمانە دەکات.
هاوكات، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ هەینی دووپاتی لە ئامادەیی خۆی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی پووتین كرده‌وه، به‌ڵام کرێملین تا ئێستا رەتیکردۆتەوە و ره‌زامه‌ند نه‌بووه.
زێلێنسکی لە تۆره‌كانی سۆشیال میدیای خۆی ده‌شڵێت: دەزانین کێ بڕیارەکان لە رووسیا دەدات و کێ دەبێت کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکراینا ئامادەیە لە هەر کاتێکدا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە له ئاستی سەرکردایەتی هه‌ردوولادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.