وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی چوارەمی پڕۆژەی ڕووناکی و سیستەمی زیرەکی کارەبا، ژمارەیەکی دیکە لە گەڕەک و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای دهۆک کرانە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
ئەمڕۆ هەینی 1ـی ئابی 2025، وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا لیستی ئەو شوێنانەی بڵاو کردەوە کە لە قۆناغی چوارەمی پڕۆژەی ڕووناکیدا لە پارێزگای دهۆک سوودمەند بوون و کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین کراوە و موەلیدە ئەهلییەکانیان کوژێنراونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، ئەم گەڕەک و پڕۆژە و دامەزراوانە کارەبای 24 کاتژمێرییان پێدراوە:
گەڕەکەکانی ماڵتا: ماڵتا سەری، ماڵتا خارێ، ماڵتا ڕۆژئاڤا، ماڵتا کادرا.
گەڕەکەکانی: بوتان، بەهدینان، میدیا.
گەڕەک و گوندەکانی ماسیکا: ماسیکا ڕۆژئاڤا، ماسیکا دوو، ماسیکا گوندی.
زرکا: گەڕەکی زرکا و سجنا زرکا.
ناوچەی زاوە: گەڤەرکێ، قەسارا، گوندی زاوە، پڕۆژەکانی ئاڤا زاوە.
زانکۆی دهۆک.
پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون: دابین سیتی 2، ئارام سیتی، پاشا سیتی، ساب سەنتەر، دێرین سیتی، ڕۆژ سیتی، پێل سیتی، مێرسین تاوەر، پرایم ڤیو، شاهان تاوەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.