به‌گوێره‌ی خشته و ئاماره جیهانییه‌كان، شه‌ش ناوچه‌ی عێراق له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی لیستی گه‌رمترین شوێنه‌كانی جیهان و پله‌ی گه‌رما تێیاندا سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزییه.
سه‌نته‌ری كالیفۆڕنیا بۆ چاودێری كه‌شوهه‌وا، ریزبه‌ندی گه‌رمترین شوێنه‌كانی جیهانی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 1/8/2025 بڵاو كردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی لیسته‌كه شه‌ش ناوچه له عێراق هه‌ن كه له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی 15 گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهانن.
له لیسته‌كه‌دا هاتووه كه بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌رمترین ناوچه له‌سه‌ر ئاستی جیهان پارێزگای به‌سڕه ده‌بێت كه پله‌ی گه‌رمی تێیدا 50.5 پلوی سیلیزی ده‌بێت.
وێنه: لیستی گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 1/8/2025:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.