به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر دوایین هه‌ل به هاووڵاتییان ده‌دات و ئاگاداری‌یان ده‌كاته‌وه، كه ئێستا ئه‌پڵیكه‌یشنی ئه‌لیكترۆنی پسووله‌ی خۆراك تا رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌كتیڤه و ئه‌وانه‌ی پڕیان نه‌كردۆته‌وه ده‌توانن پڕی بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند "هەرچەندە وەزارەتی بازرگانی عێڕاق وادەی درێژکردنەوەی پڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی درێژ نەکردەوە، بەڵام بەرنامەکە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە ئەکتیڤە".
راشیگه‌یاند "هاووڵاتییان تا رۆژی یه‌كشه‌ممه دەتوانن داخیلی سیستەمەکە ببن و پڕی بكه‌نه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هه‌روه‌ها داوای كرد "ئەوانەی تاوەکو ئەمرۆ خۆیان لە پڕۆسەی بە ئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک داخیل نەکردووە، با بەزووترین کات ناوی خۆیان و خانەوادەکەیان تۆمار بکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.