Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 14:55

عێراق پێشوازی لە بڕیاری داناپێدانانی وڵاتان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەكات

کوردستان TV
100%

عێراق پێشوازی لە بڕیاری هەموو ئەو وڵاتانەی جیهان دەكات كە بڕیاریانداوە دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: پێشوازی لە بڕیاری هەموو ئەو وڵاتە هاوڕێیانە دەكەین كە بڕیاریانداوە لە كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێن.

بڵاویشی كردەوە: لەسەرووی هەموویانەوە فڕەنسا، كەنەدا، ماڵتا، بەریتانیا و پورتوگال.

ئەم وڵاتانەی لە سەرەوە ناویان هاتووە، بڕیاریانداوە لە كۆبوونەوەی داهاتووی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان كە بڕیارە لە ئەیلوول (مانگی 9)ی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین رابگەیەنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.