ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی رووسیا ده‌كات له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانی كیێڤ له ئه‌وروپا و جیهان، ئەمەش دوای لێدانی کوشندەی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤ له دوو رۆژی رابردوودا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، زێلینسکی لە وتارێکی ئۆنلاین لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هێلسنکی گوتی: دەبێت تەواوی ئامێری جەنگی رووسیا بوەستێنین و هەموو سەروەت و سامانە بەستووەكه‌شی به‌ده‌ست بێنین كه به گه‌نده‌ڵی دزراون و رووسیا به‌ده‌ستی هێناون.
زێلینسكی راشیگه‌یاندووه: ده‌بێت سه‌روه‌ت و سامانه بلۆككراوه‌كانی رووسیا وه‌ربگرینه‌وه و وه‌كو بەرگرییەک لە دژی دەستدرێژییه‌كانی رووسیا به‌كاری بێنینه‌وه.
زێلینسكی له كاتی وتاره‌كه‌ی ئه‌وه‌شی گوتووه: كاتی ئه‌وه هاتووه سنوور بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی رووسیا دابنرێت كه ئاڵووده‌ی جه‌نگ بووه و سه‌روه‌ت و سامانه به‌ستووه‌كانی بۆ خزمه‌تی ئاشتی بخرێته‌وه گه‌ڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.