Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:06

لە نزیك پردی خەبات تەرمی گەنجێك دۆزراوەتەوە و هچ ناسنامەیەكی پێ نییە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەمممە لە نزیك پردی خەبات تەرمی گەنجێك دۆزراوەتەوە، بەرگریی شارستانی هەولێر دەڵێت، تەرمەكە نەناسراوە و هچ ناسنامەیەكی پێ نییە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 1:50 لەلایەن بنکەی پۆلیسی خەبات ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمێکی سەرئاوکەوتوو لە نزیک پردی نوێی خەبات.

راشیگەیاند: دەستبەجێ تیمی ڕزگارکردن سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا تەرمەکە دەربهێنرێتە دەرەوە و رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر بكرێت.

بەرگریی شارستانی هەولێر داوای لە (كوردستان تیڤی) و دەزگاكانی راگەیاندن كرد هەواڵەكە بڵاو بكەنەوە بۆ ئەوەی كەسوكارەكەی بێن تەرمەكە ببەنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە تەرمەکە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی لەنێوان 24-25 ساڵ دەبێت و هیچ جۆرە ناسنامەیەکی ناسینەوەی پێ نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.