کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگهیاند، بڕیارییان داوه ماوەی پێشکەشکردن بۆ کارمەندی سهر سندوقهكانی دەنگدان تا پێنجی ئاب درێژ بکهنهوه.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 31ی تهمووز، لە ڕاگەیەندراوێکدا كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆیی ههڵبژاردنهكانی عێراق بڵاویكردووهتهوه، ئەنجومەنی كۆمسیاران گفتوگۆی لەسەر یاداشتی نووسینگەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن بە ژمارە (رأ/1590) لە 31/7/2025 کردووە، بە ناونیشانی "درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن وەک کارمەندی سهر سندوقهكانی دەنگدان" .
هەروەها هاتووە: دوای گفتوگۆ لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەنجوومەن بڕیاریدا:
یەکەم/ درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن بۆ کارکردن وەک کارمەندی دەنگدان تا 5/8/2025، بەپێی ئەوەی لە کۆنووسی لیژنەی ناوەندی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی دەنگدان بە ژمارە (ل م ق/27) لە 31/7/2025 هاتووە، کە هاوپێچی یاداشتی نووسینگەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنە بە ژمارە (رأ/1590) لە 31/7/2025.
دووەم/ راسپاردنی ئیدارەی هەڵبژاردن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست
سێیەم/ بڕیارەکە لە ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی کۆمسیۆندا بڵاودەکرێتەوە
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە بڕیارەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە کۆی دەنگی ئهنجوومهنی كۆمسیاران دەرچووە

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.