Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 10:42

سوید داوا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات رێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سوید داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کردووه‌ کە پێکهاتەی بازرگانی و رێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی ئیسرائیل لە شەڕی غەزە.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌وڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئۆلف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید لە تویتەر نووسیویەتی: "دۆخی غەزە لە رادەبەدەر خراپە، ئیسرائیلیش شکستی هێناوه‌ لە جێبەجێکردنی ئەرک و رێککەوتنە سەرەتاییەکانی سەبارەت بە یارمەتییە بەپەلەكان بۆ غه‌زه‌" .

 لەم چوارچێوەیەدا سوید داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات کە بە زووترین کات پێکهاتەی بازرگانی و رێککەوتنی به‌ کۆمەڵی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا سوید داوای لە حکوومەتی ئیسرائیل کردووه‌ زیاتر رێگە بە "هاتنە ژوورەوەی بێ بەربەستی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەزە" بدات.

لای خۆیه‌وه‌، سەرەتای ئەم هەفتەیە، کاسپار ڤێلدکامپ، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل ڕێز لە ئەرکە مرۆییەکانی خۆی نەگرێت، ڕەنگە هۆڵەندا پێکهاتەی بازرگانی و رێککەوتنی یەکێتیی ئەوروپا و ئیسرائیل رابگرێت.

هاوكات وڵاتانی ئه‌وروپاش به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌ش بوونه‌ له‌ بۆچوونیان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل، وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، ئیتاڵیا جەخت لەسەر مافی ئیسرائیل دەکەنەوە کە بەرگریی لە خۆی بکات لە هەمان کاتدا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت، وڵاتانی دیکەی وەک ئیسپانیا ئیدانەی ئەو "کۆمەڵکوژییە" دەکەن کە دژی فەلەستینییەکان لە غەزە روودەدات.

ئاژانسی "فرانس پریس" ئاشكراشی كردووه‌، راپۆرتێکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کە لە کۆتایی مانگی حوزەیران پێشکەش بە وڵاتانی ئەندام کراوه‌، گەیشتوونه‌ته‌ ئەو ئەنجامەی کە ئیسرائیل بڕگەیەکی لە رێککەوتنی پەیوەندییه‌كان پێشێل كردووه‌ کە په‌یوه‌سته‌ به‌ بواری مافەکانی مرۆڤ .

له‌ژێر ئه‌و رۆشنایه‌ و له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی سوید کۆمسیۆنی ئەوروپا تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکات، لەوانە قەدەغەکردنی هەندێک له‌ هەناردەکردنی بازرگانی و پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی ڤیزا.

 

 

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.